ئەمریکا ... مەبەستی ئێمە لە دانانی خاڵی چاودێری پاراستنی ئەمنییەتی ڕۆژئاوای کوردستان و مەترسییەکانی تورکیایە

ئەمریکا ... مەبەستی ئێمە لە دانانی خاڵی چاودێری پاراستنی ئەمنییەتی ڕۆژئاوای کوردستان و مەترسییەکانی تورکیایە

فەرماندەیەکی ئەمریکی ووتەبێژی ئۆپراسیۆنەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش " سیان رەیان " لە سەر دانانی خاڵی چاودێری لە سنووری ڕۆژئاوای کوردستان وولامی پرسیاری ڕۆژنامەوانەکانی دایەوە .

 ووتەبێژ " سیان ڕەیان " لە ڕیگای ڤیدیۆ کۆنفراسێکەوە بۆ پەیامنێرانی پێنتاگۆن ڕایگەیاند : مەبەستی ئەوان لە سەر دانانی خاڵی چاودێری ڕێگری کردنە لە تێرۆریستانی داعش تاکوو نەتوانن لە سەر هەرێمی فورات دەربازی تورکیا ببن .

ڕەیان هەروەها ووتی : " دەبێ خاڵی چاودێری دۆخەکە ڕوون و ئاشکرا بکەینەوە و هەروەها ببینە بەربەست بۆ ئەوەی تورکیا لە چەتە و تێرۆریستانی داعش بپارێزرێن ."

هەروەها ووتەبێژ ڕەیان ، لە سەر پرسی ڕزیکردنی تورکیاش هەروەها هەواڵ و زانیاریدا و ووتی : ئێمە تورکیامان لە سەر ئەو بابەتە و مژارە ئاگادار کردووەتەوە و ووتی : هۆی دانانی ئەو خاڵانەی چاودێری دابین کردنی ئەمنییەتی باکووری سووریایە " ڕۆژئاوای کوردستان " و هەروەها ئێمە مەترسییەکانی ئەمنییەتی تورکیاشمان لە بەر چاو گرتووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە