ئەمڕۆ 4ی نیسانی 2018 سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی ڕایگەیاند، هەر هەوڵێکی تاکلایەنە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە دابڕێنراوەکان و بەبێ وەرگرتنی بۆچوونی تورکمانەکان ڕەتدەکەینەوە.
ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی ڕایگەیاند، هەر هەنگاوێکی تاکلایەنانە لەسەر دۆسیەی ئەمنی کەرکوک و بەتایبەت گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە دابڕێنراوەکان بەبێ وەرگرتنی بۆچوونی ئێمە، رەتیدەکەینەوە و بەهەموو شێوەیەکیش رەتیدەکەینەوە پێشمەرگە بەشداری دۆسیەی ئەمنی کەرکوک بکات.
وتیشی “لەدژی دووبارە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە دابڕێنراوەکان، هەموو رێگەیەکی قانونی و هۆکارە دەستوورییەکان بەکاردێنین کە دژی بڵاوەپێکردنی ئەو هێزانەیە لەو ناوچانە”.
ئەوەشی وت “بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕوونە و بێ خەوشە کە رێگەنادات بە کردنەوەی بارەگا و بوونی هێزی جیاواز لە ناوچە دابڕێنراوەکان جگە لەو هێزانەی سەر بە حکومەتی فیدراڵیین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە چاو بە دۆسیەی خزمەتگوزارییەکاندا بخشێنرێتەوە و ئەو پارانەش بگەڕێنرێنەوە کا تایبەتن بە پیترۆدۆلار و لەبانکەکانی هەولێر دەستیان بەسەردا گیراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە