بەپێی ڕاگەینراوێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، هەڕەشەی كوشتن لە سەعید كاكەیی ئەندامی كۆمیسیۆنەكەو خێزانەكەی كراوەو لایەنێكی سیاسیش ناچاری كردووە دەست لەكار بكێشێتەوە.
ئەمرۆ “چوار شەممە” كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەسەر هەڕەشەكردن لە ئەندامێكی بەناوی سەعید كاكەیی كە لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕانە ڕاگەیندراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتووە “لایەنێكی سیاسی هەڕەشەی كوشتنی لە سەعید كاكەیی ئەندامی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقو خێزانەكەی كردوە”.
ڕاشیدەگەینێت هەر ئەو لایەنە سیاسیەی هەڕەشەی كوشتنەكەی كردووە سەعید كاكەیی ناچاركردوە دەستلەكار بكێشێتەەو لەمیدیاكانیشەوە دەرنەكەوێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە