نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد     ...    بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی ٠٩ی ٢٠٢٠ بە هۆی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا، نیگەرانییەکان دەربارەی کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو زیادیکردوە، لە ئەنجامدا نرخەکەی بەڕێژەی زیاتر لە١% دابەزی.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٤٥ سەنت دابەزی، کە دەکاتە ١.١%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە ٤٢.٢١ دۆلار فرۆشرا.

لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی ٥١ سەنت دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە دواین مامەڵەدا بە٣٨.٥٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، بەوەش نرخەکەی بەڕێژەی ٠.٢٦% کەمیکردوە.

سەرەڕای هەوڵەکانی ووڵاتانی رێکخراوی ئۆپێک+ بەدرێژکردنەوەی ماوەی پابەندییەکانیان بە رێککەوتننامەی کەمکردنەوەی تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەیان، بەڵام بەهۆی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆناوە هێشتا هاوسەنگی بۆ بازاڕەکانی ووزە نەگەڕاوەتەوە، ئەوەش وای لە سەعوودیە کرد، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانەی کە بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر ئەو بەرهەمە لە ووڵاتەکە کەوتوە نرخی نەوتی ووڵاتەکەی دابەزێنێت.

لەوبارەیەوە " هۆی لی "، گەورە ئابووریناس لەبانکی CBC-ی سەنگاپوور رایگەیاند، "هیوای وەبەرهێنەران لەبارەی بووژانەوەی بازاڕە ئابوورییەکان داڕوخاوە، پێشبینیش دەکرێت لە داهاتوودا بەربەستەکان لە بەردەم فرۆشتنی نەوت زیاتر بێت، ئەوەش وادەکات نرخەکەی روو لە دابەزین بکات".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە