پەیامی کورد … ئاژانسی پاراستن بابەتێکی چەواشەکارانەی چەند سایت و پەیجێک بەدرۆ دەخاتەوە
ئاژانسی پاراستن روونکردنەوەیەکی لەبارەی بابەتێكی چەواشەكارانەی چەند سایت و پەیجێکی سەر بە لاهور جەنگی بڵاوکردەوە،
لە روونکردنەوەکەی ئاژانسی پاراستن هاتووە: "لە چەند سایت و پەیجێكی سەر بە لاهور جەنگی بابەتێكی چەواشەكارانە و، بەپێی سناریۆیەکی بێ بنەما بڵاو كراوەتەوە كە گوایە هەوڵی ژەهرخواردنكردنی چەند كەسێك دراوە و لەكاتی داڕشتنی هەواڵەكەیاندا ناوی ئاژانسی پاراستنیشیان هێناوە".
ئەوەش خراوەتە روو، "وێڕای ئەوەی سەرلەبەری ئەو چەواشەكارییە ڕەتدەكەینەوە جەختیش لەوە دەكەینەوە كە هۆنینەوەی درۆی شاخداری لەمشێوەیە ئەوپەڕی نابەرپرسیارەتی ئەو كەس و لایەنانە نیشان دەدات كە لەپشتەوەی بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە ناڕاستی و چەواشەكارییانەن".
دەقی روونکردنەوەکە:
لە چەند سایت و پەیجێكی سەر بە لاهور جەنگی بابەتێكی چەواشەكارانە و، بەپێی سناریۆیەکی بێ بنەما بڵاو كراوەتەوە كە گوایە هەوڵی ژەهرخواردنكردنی چەند كەسێك دراوە و لەكاتی داڕشتنی هەواڵەكەیاندا ناوی ئاژانسی پاراستنیشیان هێناوە.
وێڕای ئەوەی سەرلەبەری ئەو چەواشەكارییە ڕەتدەكەینەوە جەختیش لەوە دەكەینەوە كە هۆنینەوەی درۆی شاخداری لەمشێوەیە ئەوپەڕی نابەرپرسیارەتی ئەو كەس و لایەنانە نیشان دەدات كە لەپشتەوەی بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە ناڕاستی و چەواشەكارییانەن.
بۆ هەموو لایەك ئاشكرایە كە جەماوەری سەربەرزی هۆزی هەركی، بە پەیوەندیكردنی جەوهەر هەركی بە تاقمی خیانەتكاری شازدەی ئۆكتۆبەر، نیگەران بوون و لە بەرانبەر ئەوەشدا، میدیای سەر بە لاهور بە بڵاوكردنەوەی ئەو درۆ بێبنەمایانە، بەنیازە سۆزی هۆزی هەركی بۆ لای خۆیان ڕابكێشن و بۆ هەڵبژاردنەكان چەند دەنگێكیان بەدەست بێنن.
لەسەر ئەو ناوزڕاندنەی میدیاكانی تاقمی شازدەی ئۆكتۆبەر، بە مافی خۆمان دەزانین داوای یاسایی لەسەر ئەو كەسانە تۆمار بكەین كە لە پشتەوەی بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە بابەتەن و داواش دەكەین لێكۆلینەوەیەكی دادپەروەرانە لەژێر سەرپەرشتیی پەرلەمان و نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام بدرێت و كۆی ئەو چەواشەكارییە بۆ گشت لایەك ئاشكرا بكرێت.
ئاژانسی پاراستن
۲۲ـ٥ـ۲٠۲۱
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە