ئەمریکا هۆکاری درووست کردنی چەکی نوێی ئەتۆمی ڕاگەیاند

ئەمریکا هۆکاری درووست کردنی چەکی نوێی ئەتۆمی ڕاگەیاند

پەیامی کورد  ...   دەیڤید ئێختنبێرگ دەستیاری جێگری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند چەکی ئەتۆمی کەم هیز بۆ دەست ڕاهێشتنی ڕووسیایە بۆ ووڵاتەکەی پێویست و گرینگە و ویلایەتەیەکگرتووەکان نایەوێ ئەگەری بە کارهێنانی چەکی ئەتۆمی کەم بکاتەوە .بە پێی ڕاپۆرتێک ، دەیڤید ئێختنبێرگ لە ووتوویأی خۆی لە دانیشتنی کۆنگرەدا لە میانەی ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە ووتی : ئەو کارانەی کە ڕووسەکان ئەنجامی دەدەن ، نیگەرانی زۆری بە دواوەیە .

بە پێی ووتەکانی ئەو بە واتا دۆکترین ڕووسی " تێکهەڵچوون بۆ لەناو بردنی تێکهەڵچوون  " کە بەکار هێنانی سنووردار لر چەکی ئەتۆمی لە دۆخی دەرگیری سەربازی بە بەکارهێنانی جۆرەها چەکی ناسراو نیگەرانی ئەمریکا لێکەوتووەتەوە .

جێگری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هەروەها جەختی کردەوە ویلایەتەیەکگرتووەکان دەیەوێ دوژمنەکانی تەنانەت بیری باشتر بوونیان لە سەرووی ئەمریکا لە سەری خۆیان دەربێنن بەڵام ووتی واشینتۆن " نایەوێت ئاڵۆزییەکان و تیکهەڵچوونەکان بگەێنێە بەرزترین ئاست . "

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە