The Intercept ... بۆڵتۆن دەیەوێ ئێران بۆمباران بکات

The Intercept ...  بۆڵتۆن دەیەوێ ئێران بۆمباران بکات

پەیامی کورد  ...  ماڵپەڕی ئەمریکی " The Intercept " ووتارێکی لە سەر هەوڵەکانی ڕاوێژکاری  نەتەوەیی ئەمریکا جۆن بۆڵتۆن ی بڵاو کردەوە کە بە تووندی ئەم ووتارە ئیدانە دەکرێت ، جۆن بۆڵتۆن داواکلاری شەڕە لەگەڵ ئێران و دەیەوێ ئێران بۆمباران بکات ."

لەم نووسراوە لە سەر ناوی ' جۆن بۆڵتۆن دەیەوێ ئێران بۆمباران بکات ' دایە هەروەها دەوترێت کە جۆن بۆڵتۆن لە بەڕێوەبردنی ووڵات لە لایەن ترامپ ەوە تێگەیشتووە و دەیەوێ بە زۆری ئەمریکا شەڕی خۆی لەگەڵ ئێران دەست پێ بکات  .

لەم نووسینەدا وەزیری پێشووی وەزارەتی برگری ئەمریکا جەیمس ماتیس بە بیر دێنێتەوە کە ئاماژە بە بۆڵتۆن دەکات و دەڵێ ، " پێستی شەیتانی لە سەر خۆی کردووە " و هەروەها دیار دەکرێت کە زۆر لە بەرپرسان لەگەڵ بۆڵتۆن ڕێک نەکەوتوون و ئەوانەش دوور خراونەتەوە و بۆڵتۆن کەسانێکی دەوێ کە شەڕی ئێرانیان پێ خۆشە و لە جێگای ئەوانە ئەو کەسانەیان داناوە .

 هەروەها لە نووسراوەکەدا هاتووە ، بۆڵتۆن ساڵی ڕابردوو داوای بەربژێری سەربازی لە پێنتاگۆن کردووە و هەروەها دەوترێ ، " ئەو ئێستا داواکاری شەڕە لەگەڵ ئێران " .  

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە