پەیامی کورد ... فڕۆکە شەڕکەرەکانی عەرەبستانی سەعوودی هێرش دەکەنە سەر پایتەختی یەمەن
فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی سەعوودی چەندین هێرشیان کردووەتە سەر پارێزگای سەنعا و ناوچەگەلێک جیاوازیان گوللە باران کردووە
بە پێی راپۆرتێک فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی سەعوودی ئەمڕۆ هەینی هێرشەگەلێکی جۆراوجۆریان بۆ سەر پارێزگای سەنعا پایتەختی یەمەن هەبووە .
هاوپەیمانی سەعوودی لە دوو هێرشدا هەروەها ناوچەی " جەربان " یان بۆمباران کرد و هەروەها لە سێ هێرش دا بۆ سەر ناوچەی " ڕیمە حەمید " ی شاری سەنحانی سەنعا ی کردووەتە ئامانج و چوار هێرشی کردوەتە سەر ناوچەی " جەبەل عیبان " لە شاری بێنی مەتەر .
فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی سەعوودی هەروەها چوار هێرشیان بۆ سەر " جەبەل الاسوەد " لە حەرف سۆفیان ی پاریزگای عۆمران ئەنجام داوە .
ژووری ئۆپراسینەکانی ئەفسەرانی ئەرتەش و کۆمیتەگەلی خەڵکی یەمەن لە پارێزگای الحدیدە ش ڕایانگەیاند کە سەعوودییە دوژمنەکان ٢٣ جار ئاگربەسیان پێشێل کردووە بە هێرشە تۆپخانەیی و ١٣٨ جار هاوێشتنی گوللە و گوللەباران کردن لە ناوچە جیاوازەکانی الحدیدە هەبووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە