یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ سەر ئێراندا پەسەند دەکات

یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ سەر ئێراندا پەسەند دەکات

پەیامی کورد... یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ سەر ئێراندا پەسەند دەکات

چاوەڕواندەکرێت یەکێتی ئەوروپا ھەفتەی داھاتوو سزا بەسەر ٣٧ بەرپرس و کیانی ئێرانیدا بسەپێنێت، بەھۆی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانەوە، بەڵام ھێشتا بڕیارینەداوە کە ئایا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرەوە یاخود نا.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری چەند دیبلۆماتکارێکی ئەوروپییەوە گواستییەوە، بڕیارە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رۆژی دووشەممەی داھاتوو لەکۆبوونەوەیەکدا لە برۆکسل قۆناغی چوارەمی سزاکانی سەر ئێران پەسەند بکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەڵام یەکێتی ئەوروپا تا ئێستا تاوتوێی ئەوە دەکات کە ئایا سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆرەوە یاخود نا، دوای ئەوەی ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی داوایەکیان پێشکەشکرد لەو بارەیەوە.

دەسەڵاتدارانی ئێران پێشتر ھۆشداریاندایە یەکێتی ئەوروپا کە ھەنگاوی ھاوشێوە دەگرنە بەر ئەگەر بڕیارێکی لەو شێوەیە بدات، بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپاش ترسی ئەوەیان ھەیە ھەنگاوی لەو جۆرە ھەوڵەکانی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی پەکبخات.

بەپێی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، تا ئێستا لانی کەم ١٤ ھەزار کەس بەھۆی خۆپیشاندانەکانەوە لە ئێران دەستبەسەرکراون، چوار کەسیش لە سێدارەدراون، سزای لەسێدارەدانیش بۆ ١٨ کەسی دیکە دەرکراوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە