یەکگرتووی ئیسلامی لەسەر قسەکانی ئەمیری کۆمەڵ سەبارەت بە بەشدارینەکردنیان بەلیستێکی ھاوبەش لەھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا ھاتەدەنگ، سەرکردایەتیەکی ئەو حزبەش ڕایدەگەینێت، “لەبەر گیانی برایەتی ھیچ لێدوان و وەڵامێکمان بەرامبەر برا ئیسلامیەکانمان نابێت”، دەشڵێت:”ئەوەی بەیەکگرتوو کراوە بەزیادەوە کردویەتی”.
لەمیانەی بانگەشەی ھەڵبژاردندا ئەمیری کۆمەڵ، یەکگرتووی ئیسلامی تۆمەتبارکرد بەوەی، یەک ھەڵوێست نەبوون لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی تابتوانن بەیەک لیست بەشداریی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بکەن.
د.شێرکۆ جەودەت ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند، “وەک سەرکردایەتی یەکگرتوو بڕیارمانداوە لەم ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەدا لەبەر گیانی برایەتی، ھیچ لێدوان و وەڵامێکمان بەرامبەر برا ئیسلامیەکانمان نەبێت”.
جەختیشیکردەوە، “ھەموو کەسێک دەزانێت یەکگرتووی ئیسلامی بەھێزترین و حەکیمانەترین و دلێرانەترین ھەڵوێستیان بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی لەپرسی سەرۆکایەتی ھەرێمەوە بۆ سەرجەم پرسەکانی دیکە ھەبوەو ئەوەی بە یەکگرتوو کراوە بەزیادەوە کردوویەتی”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە