کۆشکی سپی: بایدن لە ئەمساڵدا 148 جار لە لێدوانەکانیدا هەڵەی کردووە

کۆشکی سپی: بایدن لە ئەمساڵدا 148 جار لە لێدوانەکانیدا هەڵەی کردووە

کۆشکی سپی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا 148 جار لە کاتی لێدوانەکەنیدا هەڵەی کردووە.

کۆشکی سپی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی 1ی کانوونی دووەم تاوەکو 24ی نیسانی 2024، جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەکۆی 118 وتار و لێدوان لانیکەم 148 هەڵەی کردووە.

شیکارییەکی  رۆژنامەی دەیلی کۆلەر دەریخستووە، کارمەندانی پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی، بە زیادکردن یان کەمکردن هەڵەی لێدوانەکانی بایدن-یان راستکردووەتەوە یان گۆڕیویانە بۆ ئەوەی لەگەڵ سیاسەتی کۆشکی سپیدا بگونجێن.

شیکارییەکە ئەوەش دەردەخات، تەنانەت هەندێک جار کارمەندەکان ناچار بوون تەواوی قسەکانی جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا بگۆڕن.

هەروەها رۆژنامەکە ئاماژە بەوەش دەکات، راستکردنەوەکان بریتیبوون لە ناو و بەروار و ناونیشانەکان، یان دەستکاریکردنی واتای لێدوانەکان بەتەواوی یان زیادکردنی هەندێک وشە و دێڕ کە دەبوو سەرۆکی ئەمریکا بیڵێت، بەڵام نەیوتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە