پێگەیەكی بەریتانی: بایدن توڕەیی ئەمریكای لە میلیشیا شیعەكان بە سودانی راگەیاندووە

پێگەیەكی بەریتانی: بایدن توڕەیی ئەمریكای لە میلیشیا شیعەكان بە سودانی راگەیاندووە

پەیامی کورد... پێگەیەكی بەریتانی: بایدن توڕەیی ئەمریكای لە میلیشیا شیعەكان بە سودانی راگەیاندووە


پێگەی (میدل ئیست ئای)بەریتانی: لە (20)ی كانونی دووەمی ئەمساڵ, سێ فرۆكەی بێفڕۆكەوان ناوچەی تەنەفی كردە ئامانج, كە بنكەیەكی سەربازی ئەمریكای لێیە لە باشوری خۆرهەڵاتی سوریا.

دوای دوو رۆژ گروپێكی بەناوی (الورثة) بەرپرسیارێتی روداوەكەی گرتە ئەستۆ, ئەو بەیاننامەی بڵاویكردبووە, بە ناونیشانێكی سەوز لێی نوسرابوو "بەرهەڵستكارانی ئسلامی لە عێراق-یەكەی الورثة".

دوای دوو هەفتە, جۆبایدن, سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا, پەیوەندیەكی تەلەفونی لەگەڵ سودانی ئەنجامداوە, بەوتەی نوسینگەی راگەیاندنی سودانی, بایدن پشتیوانی بەردەوامی بۆ ئاسایشی و سەروەری عێراق دووپاتكردووەتەوە.

بەرپرسە عێراقیەكان ئاشكرایان كردووە, بایدن توڕەیی و بێزاری ئیدارەی ئەمریكای, لەهێرشی میلشیا چەكدارەكان عێراقیەكان بە سودانی راگەیاندووە, كە سوپای ئەمریكایان لە سوریا كردووتە ئامانج.

هاوكات سودانی پرسەكەی لە كۆبونەوەی سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا وروژاندووە, لەكۆبونەوەكەدا رێككەوتن كراوە لەسەر ئەوەی سودانی تووشی ئیحراجی نەكەن و لەهەمان كاتدا خۆیان لەبەریەككەوتن لەگەڵ ئەمریكا بپارێزن. میلشیاكانی حزبوڵاو نوجەبا تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی هێرشەكان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا, كە رەنگە باجەكەی ژیانی كوشتنی سەركردەی هەردوو گروپەكە بێت لەلایەن ئەمریكیەكانەوە.

هەروەها لەناوەڕاستی مانگی نیساندا, سەركردەیەكی كورد, بەرپرسی یەكێك لە گروپە تێوەگلاوەكانی حەشدی شەعبی ئاگاداركردووەتەوە لەوەی, ئەمریكیەكان دزەیان كردووەتە ناو چەندین گروپی چەكداری عێراقیەوەو پلانیان داناوە بۆ بە ئامانجگرتنی سەركردەكانیان و عەمبارو بارەگا نهێنیەكانیان لەهەردوو پارێزگای واست و زیقار.

ئەم زانیاریانە بووەتە هۆی دروستبونی پشێوی لەنێو سەركردەی گروپە چەكدارەكان و بەوهۆیەوە ناكۆكی دروستبووەو نیگەرانیان دەربڕیوە لەو گروپەی هێرشكەی ئەنجامداوەو پابەند نەبووە بە رێككەوتنی نێوانیان.

هاوكات هۆشدریان داوە بە ئەكرەم كەعبی سەرۆكی گروپی نوجەبا, لەوەی دەكرێتە ئامانج و ئێرانیش داوای لێكردووە رێوشوێنە خۆپارێزییەكانی توندوتۆڵتربكات.

سەركردەیەكی نزیك لە ملیشیای نوجەبا رایگەیاندووە: ئەكرەم كەعبی تاكە كەسە كە دەستی گرتووە بە بنەماكانەوەو تاكە كەسە, كە لەگۆڕەپانەكەدا ماوەتەوە, باقی گروپەكانی تر هیچ هەڕەشەیەكی راستەقینە لەسەر بەرژوەندیەكانی ئەمریكا دروست ناكەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە