پەیامی کورد ... سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان کۆبووەوە.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو پێكاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرده‌وه و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش ده‌ربڕی به‌تایبه‌ت ئه‌و تاوانانه‌ی له دژی ئێزدی و كریستیانه‌كان ئه‌نجام دراون.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/3/2020 سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شاندێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئەدا‌ما دیا‌نگ ڕاوێژكاری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕێگریكردن له كۆمكوژی، هه‌روه‌ها باسی له دۆخی ئاواره‌كان و تاوانانه‌کانی داعش و هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان کرد و جه‌ختی له گرینگیدانی زیاتر به مافی پێكهاته‌كان له ده‌ستووری داهاتووی هه‌رێمی كوردستاندا كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه شاندی میوان پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی ئامانجی سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، سه‌ردانی مه‌یدانییان بۆ ناوچه‌ی شه‌نگال و ده‌ڤه‌ره زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی دەستى داعش و بینینی قوربانیانی ده‌ستی داعش و كه‌سوكاریان، كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌كان و دادگاییكردنی تاوانباران پێشكه‌ش كرد. شانده‌که هه‌وڵ و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانیان له حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئەوان و ڕێخۆشكردن بۆ تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش، به‌رز نرخاند.
لە کۆبونەوەکەدا کە بەڕێزان کەریم خان ڕاوێژکارى تایبەت و سەرۆکى تیمى نێودەوڵەتیى لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانى داعش لە عێراق، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە وەزیران و بەرپرسانى هەرێمى کوردستان ئامادەی بوون، هه‌ردوولا له‌سه‌ر به‌شداریكردنی پێكهاته‌كان له ده‌سه‌ڵات و ده‌رخستنی یاسای تاوانه‌كان له عێراق كه ئاسانكاری بۆ تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكات، مسۆگەرکردنى پێکەوەژیان و ئاشتبوونەوە و بنیاتنانەوەى متمانە و پەیوەندیى نێوان پێکهاتەکان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونى وڵاتان لە چارەسەرکردنى ئەم کەیسانەدا، گرنگیدان بە بابه‌ته‌كانی پێكه‌وه‌ژیان و لێبوردن له بواری په‌روه‌رده و فێركرندا له عێراق، كۆك بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە