ڕووسیا کۆگایەکی تەقەمەنی ناتۆی کردە ئامانج

ڕووسیا کۆگایەکی تەقەمەنی ناتۆی کردە ئامانج

پەیامی کورد... ڕووسیا کۆگایەکی تەقەمەنی ناتۆی کردە ئامانج

سوپای ڕووسیا بە مووشەکی کروز کۆگایەکی گەورەی چەک و تەقەمەنی ناتۆی لە ڕۆژئاوای ئۆکراینا بۆردوومان کرد.

بەرپرسانی سەربازی ڕووسیا بە ئاژانسی ئینتەرفاکسیان ڕاگەیاند، ئەو کۆگایەی بۆردوومانیان کردووە دەکەوێتە ناوچەی تێرنۆبڵی ڕۆژئاوای ئۆکراینا و ئەو چەک و تەقەمەنیانەی تێدابووە کە ناتۆ بۆ سوپای ئۆکرانیای ناردووە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، سوپای ڕووسیا لە دەریای ڕەشەوە مووشەکەکانی ئاراستە کردوون و جگە لە وێرانبوونی کۆگایەکی تەقەمەنی، 22 کەسیش برینداربوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، هەر کاروانێکی چەک و هاوکاری ناتۆ و ئەمریکا بۆ ئۆکراینا دەکەنە ئامانج.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە