سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بەلژیکا کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بەلژیکا کۆبووەوە
پەیامی کورد   ...  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بەلژیکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/17 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەچوارچێوەی بەشداریکردنیدا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس ، لەگەڵ ئەلیکساندەر دیکروو سەرۆک وەزیرانی بەلژیکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلژیکا و بارودۆخی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کرا.

تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەردوولا ، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی کوردستان بۆ بازاڕەکانی بەلژیکا و ئەوڕووپا بەگشتی.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی بەلژیکای کرد بۆ پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆریستانی داعش، هەروەها کورتەیەکی دەربارەی دوا سەردانی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور خستەڕوو .

سەرۆک وەزیرانی بەلژیکا ئاماژەی بە پەیوەندی بەهێز و چالاکی ووڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد ووتی هەرێم هاوبەشێکی بەهێزی بەلژیکایە.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو دەربارەی گرینگی بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە