کەرکووک/ ئەو دوو کەسەی دەستدرێژییان کردبووە سەر ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت حوکمی زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپا

کەرکووک/ ئەو دوو کەسەی دەستدرێژییان کردبووە سەر ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت حوکمی زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپا

 

 

پەیامی کورد ... کەرکووک/ ئەو دوو کەسەی دەستدرێژییان کردبووە سەر ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت حوکمی زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپا

 

 

دادگای تاوانەکانی کەرکوک دو تاوانبارەکەی کەیسی دەستدڕێژی بۆ سەر ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پردێ بە زیندانی هەتا هەتایی سزادا.

 

بەپێی نوسراوێکی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی کەرکوک، ئەو دو کەسەی بەتاوانی دەستدڕێژی سێکسی بۆ سەر  ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پردێ دەستگیرکرابون، ئەمڕۆ سزای زیندانی هەتا هەتاییان بەسەردا سەپێنراوە.

 

مانگی (نیسان/4)ی ئەمساڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە تیایدا دو کەس دەردەکەون و دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر ژنێک، کە دواتر دەرکەوت ژنەکە کوردە و  خاوەن پێداویستی تایبەتە و هاوژینەکەشی لە نەتەوەی تورکمانە و خاوەن پێداویستی تایبەتە و توانای رۆیشتنی نییە.

 

دەقی بڕیارەکە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە