پەیامی کورد… خانەقین/ داعش موختاری گوندێکی تیرۆر کرد
ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە سنوورەکانی خانەقین موختاری گوندێکیان تیرۆر کرد.
عەمید دیار شەوكەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین، ڕایگەیاندووە کە: "شەوی دووشەممە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١، تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی (قایە)ی سەر بە خانەقین و موختاری گوندەکەیان بە ناوی شاکر مەحموود تیرۆر کرد".
بە گوێرەی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە