خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەێندراوێک لە سەر بڕیاری دەرکردنی " عەبدولڕەزاق شەریف " بڵاو دەکاتەوە

خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەێندراوێک لە سەر بڕیاری دەرکردنی " عەبدولڕەزاق شەریف " بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد   ...    خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا عەبدولڕەزاق شەریف ڕێکخەری ژووری رۆژنامەوانی لە ریزەکانی بزووتنەوەی گۆڕان دەربکات.

خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاندوە، "بڕیاردراوە بە دەرکردنی عەبدولڕەزاق شەریف، ڕێکخەری ژوری ڕۆژنامەوانی لە ڕیزەکانی بزووتنەوەی گۆڕان".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "عەبدولڕەزاق شەریف پابەند نەبوە بە پرەنسیپەکانی کاری رێکخراوەیی و بەرنامەی بزووتنەوەی گۆڕان".

دەقی بڕیارەکەی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان

بڕیارێک لە خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕانەوە

خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا بە دەرکردنی عەبدولڕەزاق شەریف ڕێکخەری ژووری رۆژنامەوانی لە ریزەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، چوونکە پابەند نەبوە بە پرەنسیپەکانی کاری ڕێکخراوەیی و بەرنامەی بزووتنەوەی گۆڕان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە