خیانەتکارانی ١٦ی ئۆکتۆبەر چەن کەسێکی لاوازن کە خۆیان بە یەکیتییەوە هەڵدەواسن

خیانەتکارانی ١٦ی ئۆکتۆبەر چەن کەسێکی لاوازن کە خۆیان بە یەکیتییەوە هەڵدەواسن

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بانگەشەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلاین سەرانی گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە، گەورەترین زیان لە حزبەکەیان دەدات.
نازم ھەرکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند: "ناکرێت لە ھیچ کۆڕ و کۆبوونەوەیەکدا خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر باس نەکرێت، چونکە ئەگەر بەسەر ئەو خیانەتەدا دەرباز ببین و باسی نەکەین، بە بۆچوونی من، دەبێتە خیانەتێک وەک خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، لەلایەکی دیکەشەوە دەبێ ئێمە گرووپی خیانەتکاری ١٦ی ئۆکتۆبەر لە یەکێتی جیا بکەینەوە، لەبەر ئەوەی چەند کەسێک ئەو خیانەتەیان کردووە، لە ھەمانکاتدا هەر لەنێو یەکێتیدا ڕێککەوتنەکەیان ئاشکرا کراوە و ئێمە بەدوایدا نەگەڕاوین".
نازم هەرکی دووپاتی کردەوە کە لاهوور جەنگی و ئاراس جەنگی برای ، لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەی خزمەکانیان و گرووپە خیانەتکارەکەیان، ١٦ی ئۆکتۆبەریان بەسەر کەرکووک هێناوە. ووتیشی: ”بۆیە کاتێک باسی خیانەت دەکرێ، ئەو چەند کەسە ھەست بە خاڵی لاوازی خۆیان دەکەن، ئەوانە دەیانەوێت خۆیان لە یەکێتی جیا نەکەنەوە و یەکێتی بەتەواوی بە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بلکێنن، چوونکە ١٦ی ئۆکتۆبەر ئەوانە لە یەکێتی جیا دەکاتەوە، لەوە دەترسن جیا بکرێنەوە، بۆیە دوای ھەر باسکردنێکی ١٦ی ئۆکتۆبەر، دێن ھێرش دەکەن".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە