پەیامی کورد... كه‌نه‌دا ئیدانه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات
باڵوێزی كه‌نه‌دا له عێراق، ئیدانه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
كاسی به‌نكا، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس)، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر دەکەم.
ئه‌وه‌شی نووسیوه، بەناوی باڵوێزخانه‌ی کەنەدا لە عێراق و نووسینگەی باڵوێزخانه لە هەولێر، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان و بریندارانی ئەو هێرشە بێمانایە ده‌كه‌ین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە