ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی داوای ئازدی دەمیرتاش و یوکسەکداغ دەکات

ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی داوای ئازدی دەمیرتاش و یوکسەکداغ دەکات

پەیامی کورد ... ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی داوای ئازدی دەمیرتاش و یوکسەکداغ دەکات

 

هیومان رایتس وۆچ داوا لە بەرپرسانی توركیا دەكات دەستبەجێ و بەپێی بڕیارەكانی دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا، سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ ئازادبكەن، بەردەوامیی دەستگیركردنی ئەندامانی هەدەپە بە هێرشی سیاسی ناودەبات.

 

هاوكات لەگەڵ بەردەوامیی دەستگیركردنی چالاكوانان و ئەندامانی هەدەپە لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە، رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ فەرمانێكی ساڵی ٢٠١٨ی دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ بەبیرهێناوەتەوە، لەبارەی ئازادكردنی دەمیرتاش و یوكسەكداغ، بۆیە رێكخراوەكە داوای لە ئەنقەرە كردووە دەستبەجێ هەریەك لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ هاوسەرۆكانی پێشووتری هەدەپە ئازادبكات.

 

هیومان رایتس وۆچ دەشڵێت، دەستگیركردنی دەمیرتاش و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی هەدەپە لەساڵی ٢٠١٦ سەرەتای هێرشێكی گەورەی دەسەڵاتدارانی توركیا بوو بۆسەر پارتی دیموكراتی گەلان، كە پاڵنەری هێرشەكە سیاسییە و تا ئێستاش بەردەوامە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە