خشتەیەکی نوێی دابەش کردنی مووچە ڕاگەێندرا

خشتەیەکی نوێی دابەش کردنی مووچە ڕاگەێندرا

پەیامی کورد    ...   سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری یەوە رایگەیاند ئەم هەفتەیە مووچەی چەند وەزارەتێكی هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت، یەكەم وەزارەتیش تەندرووستی موچە وەردەگرێت.

هەر بەم پێیە سبەی مووچەی وەزارەتی تەندرووستی دابەشدەكرێت".

لەلایەكی دیكەشەوە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە "بڕیارە ئەم هەفتەیە مووچەی چەند وەزارەتێك دابەش بكرێت"

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاندووە بەگوێرەی ئەو پلانەی وەزارەتی دارایی دایناوە ئەم هەفتەیە مووچەی (دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان و یەكەكانی ٧٠ و٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە و دواتر موچەی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی و ئابوری  و وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوان و كەس وكاری شەھیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی)دابەشدەكرێت

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە