عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كۆبونه‌وه‌ی حیزبی خۆیدا له‌گه‌ڵ جڤاتی نیشتیمانی به‌توڕه‌ییه‌وه دەلێ : " هه‌زار جاری دیکەش ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان بكرێت من ده‌نگم به‌ڵێ ده‌بێت ".
به‌رپرسێكی جڤاتی گشتی گۆڕان ڕایگه‌یاندوه: له كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نيشتمانى و گشتى عومه‌ر سه‌يد عه‌لى ڕێكخه‌رى گشتى گۆڕان له‌به‌رده‌م هه‌موو ئامادەبواندا بەتەحەدا و توڕەبونەوە وتويه‌تى پێم ئه‌ڵێن ده‌نگت داوه به‌به‌ڵێ ڕيفراندۆم و" به‌ڵێ"كهیە به‌سه‌رماندا شكاوه‌ته‌وه, به‌ڵام پێتان ئه‌ڵێم نه‌ك جارێك هه‌زار جارى ترئهنجام بدرێت ده‌نگ بەبەڵێ دەدەم.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ڕێكخه‌ری گشتی گۆڕان له ووته‌كانی یوسف محه‌ممه‌د توڕه‌یه كه وتوویه‌تی ده‌بێت ڕێفراندۆم چییه‌كان دادگایی بكرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە