پەیامی کورد ... ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13/6/2019 له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز كه‌مال كڵچدارئۆغڵو سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری (جەھەپە) ، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنیان به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
هەروەها وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، هیوای خواست له سه‌ردانی داهاتووی نێچیرڤان بارزانیدا بۆ توركیا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان كۆببنه‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزبایی به‌ڕێز كه‌مال كڵچدارئۆغڵوی كرد و داكۆكی له په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرده‌وه و پێی ڕاگه‌یاند كه خۆشحاڵ ده‌بێت له سه‌ردانی داهاتوویدا بۆ توركیا چاوی به به‌ڕێزیان بكه‌وێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە