بە هۆی تەقینەوەی مین شوانێک لاقی لە دەست دەدات

بە هۆی تەقینەوەی مین شوانێک لاقی لە دەست دەدات

پەیامی کورد      ...     بە هۆی تەقینەوەی مین شوانێک لاقی لە دەست دەدات 

بە پێی هەوال و زانیارییەکان ئەمڕۆ دووشەممە ٤٣١ی مەی ساڵی ٢٠٢١ ، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی " بێران " سە‌ر بە شاری سەردەشت بە ناوی "شێرکۆ موحەمەدپوور" کە خەریکی شوانی بووە بەسەر مینێکی چێنراو کەوتووە و لە ئاکامدا لاقێکی لە دەستداوە. 

"شێرکۆ موحەمەدپوور "بە یارمەتی خەڵکی خۆجەیی بۆ چارەسەری پزێشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت و لەوێدا لاقێکی لە دەستداوە. 

ئەوە لە حاڵێکدایە کۆماری ئیسلامی ئێران پاکبوونەوەی زۆربەی ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە مینە چێنراوەکاندا ڕاگەیاندووە کەچی ڕۆژانە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات تەقینەوەی مینە بە جێماوەکان زەرەرو و زیانێکی زۆری گیانی و مادوی بە خەڵکی دەگەێنێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە