تورکیا/ پاسێك لە بەرزایی 50 مەتر كەوتە خوارەوە و 29 کەس بوونە قوربانی

تورکیا/ پاسێك لە بەرزایی 50 مەتر كەوتە خوارەوە و 29 کەس بوونە قوربانی

پەیامی کورد.... تورکیا/ پاسێك لە بەرزایی 50 مەتر كەوتە خوارەوە و 29 کەس بوونە قوربانی

لە پارێزگای قەرس باكووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا پاسێک وەرگەڕا و بەپێی ئامارە بەراییەکان، حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٢ی دیکەیش برینداربوون.

ئاژانسی ئەنادۆڵ توری بڵاویكردەوە: رووداوەکە لەسەر رێگای ئەرزەڕۆم-قەرس لە نزیک گوندی کاراکورت سەربە قەزای ساریقامش روویداوە و پاسەکە کە گەشتی نێوان بورسا-قەرسی ئەنجامداوە دوای ئەوەی شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە، وەرگەڕاوە.
دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار، تیمەکانی تەندروستیی، ئاگرکوژێنەوە، ئافاد و جەندرمە رەوانەی شوێنەکە کران.
پاسەکە لە بەرزایی ٥٠ مەترەوە کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٢ی دیکەیش برینداربوون.
دوای گەیشتنی تیمەکان و دەرهێنانی بریندارەکان لە دوای فریاگوزاریی بەرایی گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئەرزەڕۆم و قەرس.
یەکێک لە بریندارەکان کە باری تەندروستیی ناجێگیر بوو، بە هێلیکۆپتەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە