پەیامی کورد ... ئیلان ماسک گرێبەستی کڕینی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری هەڵوەشاندەوە
ئیلان ماسک ڕۆژی هەینی گرێبەستی ٤٤ میلیار دۆلاری بۆ کڕینی تویتەر هەڵوەشاندەوە.
ماسک لەڕێگەی پارێزەرەکەیەوە نامەیەکی بۆ تویتەر ناردووە و تیایدا هاتووە تویتەر زانیاری تەواوی دەربارەی چۆنیەتی خەمڵاندنی هەژمارە سپامەکان لە پلەتفۆرم نەخستۆتە ڕوو و بەم شێوەیە بەشگەلێکی جۆراوجۆری لە گرێبەستەکەی پێشل کردووە.
تویتەر هێشتا ووڵامی ماسک ی نەداوەتەوە، بەڵام لەوە دەچێت شەڕێکی یاسایی لە نێوان ئیلان ماسک و تویتەر دەست پێبکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە