گەنجێکی کورد لە کرماشان لەسێدارە درا

گەنجێکی کورد لە کرماشان لەسێدارە درا

پەیامی کورد... گەنجێکی کورد لە کرماشان لەسێدارە درا


سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری ڕوانسەر بە ناوی ئارمین حەیرانی و تەمەن ٢٠ ساڵ کە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست بەسەریدا سەپابوو، لە ماوەی ڕابردوودا بە نهێنی لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (٢٢ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی کانی پەموو"ی سەر بە شاری ڕوانسەر بە ناوی ئارمین حەیرانی و تەمەن ٢٠ ساڵ، بە شێوەی نهێنی و بەبێ ئاگاداریی بنەماڵەکەی لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سزای سێدارەی ئەو بەندکراوە کوردە لە ساڵی ٢٧٢١ و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەسەریدا سەپاوە و دواتر بەفەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند؛ ئارمین حەیرانی لە کاتی تاوانەکەیدا تەمەنی ١٨ ساڵ و ٤ مانگ بووە.

ناوبراو لە ڕۆژی ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٠، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە و پاشان سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە لە میدیاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت ڕاگەیاندنی فەرمیی دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتەدا بڵاو نەکراوەتەوە.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە