پەیامی کورد ... ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەسەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان هەڵبژێردرایەوە
ئەمڕۆ لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی دوەمی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان، جەمیل هەورامی پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرایەوە بەسەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان هەڵبژێردرایەوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بەئامادەبوونی نزیکەی ٨٠٠ ئەندامی کۆنگرە، جەمیل هەورامی پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرایەوە بەسەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان هەڵبژێردرایەوە.
جەمیل هەورامی یەکێکە لەپێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان و ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە،.
جەمیل هەورامی جەختیکردەوە، کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان تەنها ئامانجی خزمەتکردنی پێشمەرگەیە و لەماوەی رابردودا ئەوەی پێیانکرابێت بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵەکە و پێشمەرگەی کوردستان درێغییان نەکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لەهۆڵی تەلاری هونەر لەشاری سلێمانی، کۆنگرەی دووهەمی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان بەئامادەبوونی بەشێکی زۆر لەسەرکردە و بەرپرسانی باڵای حزبی و حکوومی بەڕێوەچوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە