پەیامی کورد ... سەرکەوتنی ترامپ لە بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ دیموکراتەکانی ئەمریکا
کەناڵی تەلەفزیۆنی " سی ئێن ئێن " ڕایگەیاند دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ئەندامانی حزبی دیموکرات لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم بابەتەدا گوایە " دەستێوەردانی ڕووسیا " لە هەڵبژاردنەکان دا سەرکەوتوو بووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ناوەڕۆکی ڕاپۆرتی ڕابێرت موولێر داستانی تەیابەت بە پێداچوونەوە بە بابەتی دەستێوەردان لە هەڵبژاردەناکنی ئەمریکا هێشتا دیار و ڕوون نییە .بە باوەڕی شارەزایان ، نەبوونی تۆمەتی نامەگەلی نوێ لە ڕاپۆرتەکان دا دەربارەی " دۆسیەی ڕووسیا " بە مانای سەرکەوتنی ترامپ دەبێت .
لێکۆلینەوەکان دەربارەی بە ناو دەستێوەردنای ڕووسیا لە هەڵبژرادنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٦ ساڵێکە کە بەردەوامی هەیە . دەزگا زانیارییەکانی ئەمریکا لە دەستێوەردانی ڕووسیا لە هاک بوونی ڕایانەکانی کۆمیتەی نەتەوەیی حزبی دیموکراتی ویلایەتەیەکگرتووەکان قسەیان کردووە بەڵام مۆسکۆ ئەم تۆمەتانەی ڕەت کردووەتەوە .
٢٢ی مارس موولێر هەموو زانیارییەکانی خۆی لەمبارەوە ڕادەستی وەزارەتی داد ی ئەمریکا کرد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە