پەیامی کورد ... جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له كونسولی هۆڵه‌ندا ده‌كات
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9/3/2020 شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێشوازی له نیكۆلاس كوزین كونسولی گشتی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان و نیلز تین ئانچه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزه هۆڵه‌ندییه‌كان له هه‌رێم كرد.
له دیدارێكدا چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا له بواره جیاوازه‌كاندا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر دوا هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كخستنه‌وه و به‌مۆدێرنكردنی هێزی پێشمه‌رگه، له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جەختیان لە به‌رده‌وامی و به ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م پرۆسه‌یه كرده‌وه.
تاوتوێكردنی دوا پێشهاته ئه‌منی و سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و هەماهەنگی نێوان هەرێم و شانشینی هۆلەندا لە رووی پیشەسازی و کەرتی کشتوکاڵییه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە