پەیامی کورد … كونسوڵی ئه‌مریكا لە هەولێر: په‌یوەندییەکانی ئەمریکا و کوردستان له بەرزترین ئاستدایه
كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا لە هه‌رێمی كوردستان ئاشکرایکرد کە په‌یوەندییەکانی ئەمریکا و کوردستان له بەرزترین ئاستدایه و هەرێمی کوردستانیش ئارامترین شوێنی ناوچه‌كه‌یه.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21/11/2021، رۆبێرت پاڵا‌دینۆ، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر له رێوڕه‌سمی رێزلێنان له شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سه‌ربازانی ئه‌مریكا له شاری هه‌ولێر گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: “هه‌میشه ستایشی خۆڕاگریی كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌م و خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵیان له‌و رێوڕه‌سمه‌دا به‌شدارم. پێشمەرگه گەورەترین قوربانیی داوه و ئەو ئارامییەی له هه‌رێمی کوردستان هەیه، بەرهەمی خوێنی شەهیدانه، ئه‌مه‌ش وایكردووه پێکهاتەکان له کوردستان ئازادبن.”
گوتیشی: “بەهۆی ئازایەتیی پێشمەرگه داعش لەناوبرا، کوردستان ئارامترین شوێنی ناوچەکەیه و له هەرێمی کوردستان ئازادیی رادەربڕین هەیه.”
هەروەها كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا پاڵپشتیی وڵاته‌کەی بۆ به‌رده‌وامیی چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیشاندا و راشیگەیاند کە په‌یوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و کوردستان له بەرزترین ئاست دایه.
ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆكی رێكخراوی پڕۆگرامی هاوكاری قوربانیانی ئەمەریكا TAPS، ژمارەیەك خێزانی شەهیدی هەردوو گەلی ئەمریكا و كوردستانی لە شاری هەولێر دیدارێکیان ئەنجامدا، ئەمەش وەك هێمایەك بۆ پێكەوە قوربانیدانی هەردوو گەل لە جەنگی تیرۆردا، كە رۆڵەكانیان لە پێناو مرۆڤایەتیدا گیانی خۆیان بەختكردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە