پەیامی کورد ... ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی ١ـی ٢٠٢٠ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئۆلیڤییە دیكۆتینی كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەڕەشە و ئەگەركانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق و گرژیی و ئاڵۆزییەكان لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دا.
هەر لەو دیدارەدا كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر جەختی لەوە كردەوە كە ووڵاتەكەی پاراستنی سەقامگیری هەرێمی كوردستان و عێراقی بەلاوە گرینگە و، خوازیاری بەردەوامیدانە بە جەنگی دژی داعش لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان و هێزەكانی عێراقی بە تایبەت هێزەكانی هەرێمی كوردستان.
ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەبارەی هەڕەشەی تیرۆریستان و مەترسیی بەهێزبوونەوەی داعش لە عێراق تەوەرێكی دیکەی ئەو دانیشتنە بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە