عێراق مانگانە موچەی فەرمانبەران رەوانە دەكات

عێراق مانگانە موچەی فەرمانبەران رەوانە دەكات

وادەی ناردنی قۆناغێكی دیكەی پارەكەی بەغدا بۆ هەرێم ئاشكرادەكرێت، ئەندامێكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت: ئەو 317ملیارەی بەغدا رەوانەی هەرێمی كردووە مانگانە بەردەوام دەبێت و لەگەڵ خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی عیراق رەوانەی هەرێم دەكرێت.

زانا روستایی ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵ لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند: بەپێی زانیارییەكانمان ئەو 317 ملیار دینارەی عیراق رەوانەی هەرێمی كردووە، بەشی فەرمانبەرانی هەرێمە لەبودجەی گشتی عیراق و مانگانە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

وتیشی "لەگەڵ وادەی خەرجكردنی موچە فەرمانبەرانی عیراق، ئەو بڕە پارەیە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت".

سەبارەت بەوەی لەبەرامبەر چیدا ئەوپارەیە دەدرێت بەحكومەتی هەرێم، زانا روستایی وتی "ئەگەر هەرێم نەوتەكەی رادەست بكردایە، عیراق بەئەندازەی ئەو (250)هەزار بەرمیل نەوتەی رۆژانە پارەی رەوانەی هەرێم دەكرد، بۆیە عیراق تەنیا 317 ملیار رەوانەی هەرێم دەكات و چاوپۆشی لەهەناردەكردنی (250)هەزار بەرمیلەكەی هەرێم دەكات".

وتیشی"عیراق ئەو پارەی بەوشێوەیە ناردووە كە هەرێم خۆی بەداهاتەكانی ناوخۆو نەوت موچەی فەرمانبەران تەواو بكات و دابەشی بكات".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە