کاتژمێر ٥:٠٧ خولەکی ئەم ئێوارەیە لە سەر شەقامی ١٢٠ مەتری شاری هەولێر ، ماتورسیکلێتێک کە دوو کەسی لە سەر بووە ، تەقە لە حۆسێن یەزدانپەنا سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان کرد و لە بۆ پشتڕاستکردنەوەیئەم هەواڵە
حۆسێن یەزدانپەنا بە پەیامی کورد ی ڕاگەیاند : کە ئۆتۆمبێلەکەی تەنیا دوو گولەی بەر کەوتووە و خۆشی سەلامەتە.
هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە ئەم ماتۆڕسوارانە پێشتر چاودێریان کردووە و پاش تەقەکردنەکەیان بە دەستی ڕاست چوونەتە سەر خۆڵەکەی تەنیشت جادەکەوەو لەوێوە ڕایان کردووە ، دواتر ئاسایش دەم و دەست گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە سەر ئەم هێرشە تیروریستیە .
هەر بە پێی ووتەکانی سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان ، هیچ شک و گومانێک لەوەدا نییە لەم کردارانەدا دەستی ئێران هەیە و لە ساڵی ڕابردووشدا تاکوو ئێستا ئەمە چەندەمین جارە کە ئێران پیلانمان پێ دەگێڕێت وەک تەقە کردن و تێکدانی گۆڕستانەکانمان .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە