سەرۆکوەزیرانی فینلاند: نامانەوێت بە خێرایی ببینە ئەندامی ناتۆ

سەرۆکوەزیرانی فینلاند: نامانەوێت بە خێرایی ببینە ئەندامی ناتۆ

پەیامی کورد... سەرۆکوەزیرانی فینلاند: نامانەوێت بە خێرایی ببینە ئەندامی ناتۆ

سەرۆکوەزیرانی فینلاند دەڵێت، لە پرسی ئەندامێتی وڵاتەکەی لە ڕێکخراوی ناتۆ "قۆناخێکی خێرا"یان ناوێت و بەوردی شرۆڤەی بابەتەکە دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی ئازاری ٢٠٢٢، سانا مارین سەرۆکوەزیرانی فینلاند لە وتەیەکیدا کە لە پەرلەمانی فینلاند پێشکەشیکرد وتی، ''ڕاپرسییەکان ئەوە نیشان دەدەن کە گەلی فینلاند دەیەوێت وڵاتەکەی بچێتە ناتۆوە، بەڵام پێویستە بەوردی شرۆڤەی ئەم بابەتە بکرێت و نامانەوێت بە "قۆناخی خێرا" ببینە ئەندامی ناتۆ.''

هاوکات، پەرلەمانی فینلاند بۆ تاوتوێکردنی پرۆژە پێشنیازی "ئەنجامدانی گشتپرسی لە بارەی بوون بە ئەندام لە ڕێکخراوی ناتۆ"، کۆبووەوە کە بە واژۆی ٥٠ هەزار کەس، نێردرابووە پەرلەمان.

لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیار لەسەر ئەوە درا کە هێشتا زووە بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی لەسەر ئەندامێتی ناتۆ و ئەوەی لە ئێستادا پێویستە بەهێزکردنی هێزی بەرگریی وڵات و خۆ پڕچەککردنە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە