پەیامی کورد ... جاوید ڕەحمان جارێکی دیکە بە بەرپرسی مافی مرۆڤ لە ئێران هەڵبژێردرایەوە
ئەنجوومەنی مافی مروڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جارێکی دیکە جاوید ڕەحمان ی ڕاسپاردەوە بۆ بەرپرسایەتی مافی مرۆڤ لە ئێران
ووڵاتەکانی ئەندامی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆتایی ٤٦ەمین دانیشتنی که به هۆی پەتای کۆڕونا به شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، بەرپرسیاریەتییەکەی جاوید ڕەحمان یان دووبارە کردەوە.
لەمەو پێش و لە بەربەرەکانی ئەم هەڵبژاردنانە، ۳۹ ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی ئێرانی و نێونەتەوەیی لە نامهیەکدا لە ئەندامانی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان کردبوو که «پاڵپشتی مانەوەی جاوید ڕەحمان بکەن و ئەم بابەتە بقۆزنەوە بۆ نیگەرانی دەربڕین لەبارەی بارودۆخە نالەبارەکەی مافی مرۆڤ لە ئێران و داوا لە حکوومەتەکەی ئێران بکەن کە کۆتایی بە پێشێلکردنی گشتیی و بنەڕەتی مافی مروڤ و ڕەوتی پاراستنی قەزایی پێشلکەرانی مافی مرۆڤ بهێنێت.»
جاوید ڕەحمان بۆ یەکەمین جار سێ ساڵ لەمەوپێش بووە بەرپرسی مافی مرۆڤی ئێران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە