پەیامی کورد ... ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و پارێزگاری نوێی پارێزگاکە هەڵدەبژێردرێت، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە نەوزاد هادی دەستی لە پۆستەکەی کشاندەوە.
عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە نوسراوێکدا ئاگاداری ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکەی کردوەتەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئامادەبن بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە و دەنگدان لەسەر کانیدی پارێزگاری هەولێر.
هاوکات کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە نوسراوێکدا رایگەیاندوە، "بەگوێرەی ماددەی یەکەم لە بڕگەی یەکەم لە هەمواری یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2009ی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کە لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە، ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی پێشنیازی د. فرسەت سۆفی دەکەین بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر".
فرسەت سۆفی لە دایکبووی ساڵی 1978ەو لە چۆمان، دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی هەیە و مامۆستا بوە لە زانکۆی سەڵاحەدین و دوای ئەوەی وادەی پەرلەمانتاری لە خولی ڕابردوودا لە پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات گەڕایەوە سەر کارەکەی.
فرسەت سۆفی یەکێک بوو لە ئەندامانی شاندی دانووستارکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە