پەیامی کورد … هاووڵاتییەکی کورد لە سێدارە درا
سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لە بەندیخانەی بیرجەند بەڕێوە چوو.
بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە ١٢ی نیسانی ٢٠٢١، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی "ئەرسەلان مورادی" لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند، ناوەندی پارێزگای خوراسانی باشوور، جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەرسەلان مورادی دوو ساڵ پێش لە خوراسانی باشوور دەستبەسەر کراوە و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی "تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە" سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
ئەندامێکی بنەماڵەی مورادی لەم بارەوە راگەیاند کە بەرپرسانی بەندیخانەی بیرجەند تەنانەت رێگەیان نەداوە کە ئەرسەلان بۆ دوایین جار لە گەڵ بنەماڵەکەی چاوپێکەوتن بکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە