پەیامی کورد … دانیشتنتی پارلمانی عێراق بۆ ئەمرۆ دوا خرا
دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١، بۆ ئەمڕۆ شه‌ممه دواخرا.
پاش ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق درێژه‌ی خایاند، سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنی په‌رله‌مانی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ بۆ ئەمڕۆ شه‌ممه دواخست.
بڕیاره ئەمڕؤ كاتژمێر ١٠ به دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی بودجه‌وه ده‌ستپێبكات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقدا به سه‌رۆكایه‌تیی حه‌لبوسی، ده‌قی ئه‌و ڕێككه‌وتنه په‌سه‌ندكرا كه له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه ئه‌نجامدراوه.
پاش په‌سه‌ندكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه كراوه، كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی به‌رده‌وامی هه‌بوو و میدیا عێراقییه‌كان باسیان له‌وه كرد، لیژنه‌كه هه‌ندێك داواكاری و كێشه‌ی لایه‌نه سونییه‌كان تاووتوێ ده‌كات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە