ناتانیاهوو وێنەی خۆی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سڕییەوە

ناتانیاهوو وێنەی خۆی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سڕییەوە

پەیامی کورد     ...   ناتانیاهوو وێنەی خۆی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ لە تویتەرەکەی سڕییەوە

بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە وێنەی خۆی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا کە لە سەرەوەی هەژمارە تایبەتییەکەی خۆی لە تویتەر دانابوو سڕییەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، وێنەی ناتانیاهوو لە کۆشکی سپی کە لەگەل ترامپ دانیشتووە نیشاندەری پێگە و پەیوەندی پتەوی نێوان هەر دوو لایەنە .

ناتانیاهوو تەنانەت دوای شکستی دۆناڵد ترامپ لە مانگی نۆڤەمبەردا ، بەرامبەر جۆ بایدن ی حیزبی دیمۆکراتەکان ، وێنەی خۆی لەگەڵ ترامپ پاراستووە .

ڕۆیتەرز بە ئاماژەدان بەوەی کە هیچ ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی هۆکاری سڕینەوەی وێنەی ترامپ لە تویتەر ی ناتانیاهوو بڵاو نەکردووەتەوە و ووتی : ئەم کارە ڕۆژێک پێش ئەوەی کە چاوەڕێ دەکرێت مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا لێپرسینەوەی دۆناڵد ترامپ بۆ جاری دووهەم لە دوای هێرش کردنی هەفتەی ڕابردوو بۆ سەر کۆنگرە پێذاچوونەوەی بۆ بکەن ئەنجام دراوە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە