پەیامی کورد ... لە حالێکدا کە دۆناڵد ترامپ لە نامەیەکدا بۆ بەڕێوبەری مەجلسی نوێنەران جەختی کردووەتەوە کە دەیەوێ حەفتەی داهاتوو بۆ پێشکەش کردنی ووتەی ساڵانەی خۆی بڕواتە کۆنگرە ، نانسی پلۆسی لە ووڵامدا لەگەڵ کاتی بەڕێوەچوونی ئەم ووتانە دا نییە و دەیەوێ ئەم ووتارە تا کاتی کردنەوەی دەوڵەتی فیدراڵ دوا بخات .
نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، رێگە بە دۆناڵد ترەمپ نادرێت ووتاری ساڵانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا لەناو بنكەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا پێشكەش بكات.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا وەڵامی ئەو لێدوانەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دایەوە و ئەو بڕیارەری پێلۆسی بە " بێڕێزی" ناوبرد.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، ووتاری ساڵانەی خۆی لە كاتی خۆیدا لەناو بنكەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا پێشكەشدەكات، دوێنێ چوارشەممە، نانسی پێلۆسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و سەرۆكی دیموكراتەكانی ئەو ووڵاتە، ئەو بڕیارەی ترامپ-ی ڕەتكردەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە ، پێلۆسی لە نامەكەیدا بە ترامپ-ی ڕاگەیاندوە : "ئەنجومەنی نوێنەران بریارەكەی بەهەند وەرناگرن، سەرۆك تەنها كاتێك دەتوانێت ووتارەكەی پێشكەش بكات كە دوبارە حكومەت كارابكاتەوە".
بەڵام دواتر ترامپ لە پەیامێکی تویتەریدا لە هەژماری تایبەتی خۆیدا ڕایگەیاند: لە جیاتی ووتارەكە بەدیلێكی دەبێت و ووتاری ساڵانەی خۆی لە پاش كاراكردنەوەی حكومەتەكەی پێشكەشدەكات.
بڕیاربوو لە بەرواری 29ی كانونی دوەمی ئەمساڵدا، دۆناڵد ترامپ وتاری ساڵانەی ویلایەتە یەكگرتووەكان لەناو بنكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ووڵاتەكەیدا پێشكەش بكات، بەڵام بەهۆی بریاردانی دروستكردنی دیواری سنوری مەكسیك و ئەمریكا كە بووتە هۆی لەكاركەوتنی حكومەتەكەی و پێی ناوەتە 34 رۆژەوە و درووستبونی قەیرانی دارایی لەو ووڵاتەدا، ئەنجومەنی نوێنەران رایانگەیاند رێگەنادەن بە ترامپ وتاری ساڵانەی پێشكەشبكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە