سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی نوێی بەریتانیا لە عێراق کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی نوێی بەریتانیا لە عێراق کرد

پەیامی کورد... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی نوێی بەریتانیا لە عێراق کرد


ئەمڕۆ سێشەممە 8/8/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ستیڤن هیچنس، باڵوێزی نوێی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لەم بارەیەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: "ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز ستیڤن هیچنس، باڵوێزی نوێی بەریتانیا لە عێراق کرد.''

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش داوە: "پیرۆزبایی دەستبەکاربوونمان لە باڵوێز کرد و هیوای سەرکەوتنمان بۆ خواست لە ئەرکەکەی، هەموو پشتگیریی و هاریکارییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانمان دەربڕی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.''

مەسرور بارزانی باسی لەوەش كردووە، كە لە كۆبوونەوەكەدا، باڵوێزی بەریتانیا ئاماژەی بەوە داوە، کە ئەو لە نزیکەوە ئاگاداری خەبات و قوربانیدانەکانی خەڵکی کوردستانە لە پێناو مافە ڕەواکانی و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نيشان دا.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەروەها ڕایگەیاندووە: "چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، بە تایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکەمان بوون کە بەڕێز ڕۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە