پەیامی کورد...هاوپەیمانان بنکەیەکی سوپای پاسدارانیان لە سووریا کردە ئامانج
فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بنکەیەکی سوپای پاسدارانیان لە سووریا کردە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکان، شەوی دووشەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢٢، بنکەیەکی سوپای پاسداران لە ناوچەی قۆریە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور لە سووریا، بۆردوومان کراوە.
بۆردوومانەکە لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان کراوە و تاوەکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە مرۆیی و ماددییەکانی ئاشکرا نەکراوە.
لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە کە لە مانگی ئاداری 2011 دەستی پێکردووە، ئێران بە ناردنی میلیشیای چەکداریی پاڵپشتیی ڕژێمی سووریا لە دژی گرووپە چەکدارییەکان دەکات.
سوپای ئیسرائیل و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بەردەوام بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسداران و میلیشیاکانی سەر بە ئێران، دەکەنە ئامانج.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە