فایزە هاشمی: ئیبراهیم ڕەئیسی بووکەڵەیەکە لە دەستی کۆمەڵێک کەسدا

فایزە هاشمی: ئیبراهیم ڕەئیسی بووکەڵەیەکە لە دەستی کۆمەڵێک کەسدا

پەیامی کورد … فایزە هاشمی: ئیبراهیم ڕەئیسی بووکەڵەیەکە لە دەستی کۆمەڵێک کەسدا

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی کانوونی یەکەم ، "فایزە هاشمی" نوێنەری پێشووی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران و کچی "ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی"، لە وتووێژێک لەگەڵ "دیدەبانی ئێران" وتی، "ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرکۆماری ڕێژیم وەکوو بووکەڵەیەکە لە دەستی کەسانێک کە لە پشتەوە دەوڵەت ئیدارە دەکەن و خۆی هیچ کارەیە.

"فایزە هاشمی" کە خۆی لە بەرەی دژبەرانی "بەیتی ڕێبەریی ئێران" دەبینێت، پێی وایە کە "ڕەئیسی" کەرەستەیەکە کە کۆمەڵێک کەس یاریی پێ دەکەن و خۆی هیچ ئەزموونێکی کاری بەڕێوەبەریی نییە.

بە وتەی "هاشمی"، نیزامییەکان بە تەواوەتی دەستیان بەسەر دەوڵەتی "ڕەئیسیـ"ـدا گرتووە و هەموو پۆستەکان وەکوو پارێزگا، فەرماندار و تەنانەت بەخشدارەکانیش ڕابردوویەکی نیزامییان هەیە.

ئەم نوێنەرەی پێشووی مەجلیسی ڕێژیم بە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران، پێی وایە کە دەستێوەردانی ئێران لە سووریە و یەمەن بووەتە هۆی کوشتی سەدان هەزار کەس و ئێران دەستی داوەتە "کوشتنی موسڵمانان".

کارناسان لەو باوەڕەدان کە ئەم وتەگەلەی کچی هاشمی تەنیا هەوڵێکە بۆ وەرگرتنەوەی پشکی خۆیان لە ئینقلاب، نەک خەمخۆری بۆ خەڵکی ئێران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە