سکرتێری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە گەیشتە تاران

سکرتێری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە گەیشتە تاران

پەیامی کورد... سکرتێری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە گەیشتە تاران

ڕافائێل گروسی، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران و لەلایەن سکرتێری ئاژانسی وزەی ئێرانەوە پێشوازیی لێکرا. جۆزپ بۆرێل دەڵێت: ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، لە دو ڕۆژی داهاتوو هەیە.

بەیانی ئەمڕۆ، ڕافائێل گروسی، سکرتێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، گەیشتە تاران و لەلایەن بەهروز کەمالوەندی سکرتێری ئاژانسی ئەتۆمی ئێران پێشوازیی لێکرا.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لەبارەی سەردانەکەوە ڕایگەیاند: گروسی بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەگەڵ ئێران و بە تایبەتی دۆسیە کراوەکانی ئێران لە ئاژانسی وزە سەردانی تارانی کردووە و ڕۆژێک لەوێ دەمێنێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بەردەوامە، یەکێک لە مەرجەکانی ئێران بۆ ڕێککەوتن، داخستنی ئەو دۆسیە کراوانە بوە لەبارەی هەندێک ناوەندی ئەتۆمی لەوانە "تورقوزئاباد لە نزیک تاران و ئابادە لەنزیک شاری شیراز، کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە داوادەکات ڕێگەی پێ بدرێت سەردانیان بکات تا ڕاستیی چالاکییە ئەتۆمییەکان تێدا ڕوون بکاتەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی سەردانەکەی گروسی، جۆزپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا، ڕایگەیاندبو؛ کە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، لە دوو ڕۆژی داهاتوو هەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە