پەیامی کورد... سوپای عێراق بە تانک و فڕۆکە بۆردوومانی شنگال دەکات
بارودۆخی شارۆچکەی شنگال تاکوو دێت ئاڵۆز دەبێت و ئەمڕۆش هێزەکانی سوپای عێراق لەڕێگەی تانک و فڕۆکەوە بۆردوومانی دەست پێکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ئەمنییەکان، لە ئێستادا لە بەشێک لە شارۆچکەی شنگال چەکدارەکانی یەبەشە باڵا دەستن، بۆ ئەو مەبەستەش هێزێکی زۆری سوپای عێراق بە چەکی قورسەوە لە ناوچەکەیە.
هاوکات باس لەوەشکراوە، کە ئەمڕۆ لەنێو قوتابخانەیەک تەقە لە هێزەکانی سوپای عێراقی کراوە، بەڵام لەلاین فڕۆکەوە بۆردوومانی قوتابخانەکە کراوە و ئەوەش بووەتە هۆی کوژرانی دوو چەکداری یەبەشە.
بەپێی زانیارییەکان، وەڵامی هێرشەکانی هێزەکانی سوپای عێراق دوای ئەوە بووە کە هەوڵی کوشتنی ئامر لیوای سوپای عێراقی دراوە لە قەزای شنگال.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە