پەیامی کورد ... دادگایەکی ئەمریکا حوکمێکی نوێی لەسەر ئێران و سووریادا ئاشکرا دەکات
دادوەرێکی فێدراڵ لە واشینتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، دوو ڕێژیمی ئێران و سووریای وەک بەرپرسیار لە بەرانبەر هێرشەکانی ساڵانی ڕابردووی گرووپە تێرۆریستییە فەلستینییەکان بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە ئیسرائیلدا زانی.
ئەو دادوەرە فێدڕاڵەی واشینتۆن ڕایگەیاندووە کە بنەماڵەی دانیشتووانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و قوربانییانی ئەو هێرشانە دەبێ قەرەبوویان پێ بدرێتەوە.
لە کۆی ٥٧ سکاڵاکەری ئەو دۆسیەیە، ٤٤ کەسیان خەڵکی ئەمریکا یانیش ئەمریکی- ئیسرائیلین.
ئەو کەسانە سکاڵایان لەسەر ڕێژیمی ئێران، وەزارەتی هەواڵگری ڕێژیمی ئێران و ڕێژیمی سووریا ، بەهۆی بەرپرسیاربوون لە بەرانبەر ٧ هێرشی کوشندە لەلایەن میلیشیا چەکدارە فەلەستینییەکانەوە کە لەنێوان ساڵەکانی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٦ی زایینیدا ئەنجام دراوە، تۆمار کردووە.
ئەو سکاڵاکەرانە لە دادگادا بە هێنانەوەی بەڵگە و هۆکار سەلماندوویانە کە ڕێژیمی ئێران و ڕێژیمی سووریا بە یارمەتیدانی دوو گرووپی تێرۆریستی "حەماس" و "جیهادی ئیسلامی"، هەوڵیان داوە بۆ کوشتنی سەروویاسایی هاووڵاتییانی ئەمریکی
ئەوان هەروەها وتوویانە کە بەو پێیە وەکوو دەوڵەتگەلێکی دەرەکی ناتوانن لە پارێزراوی یاسایی کەڵک وەربگرن.
ڕێژیمی ئێران و سوپای پاسداران بەردەوام و وەکوو سیاسەتێکی بنچینەیی و نەگۆڕ بۆ پاراستنی ڕێژیم و هەروەها بەڕێوەبردنی پرۆژەی هەناردەکردنی شۆڕش و دژایەتیکردنی زلهێزانی جیهانی هەوڵی داوە لە ڕێگای گرووپە تێرۆریستییەکانیەوە لە ووڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ووڵاتانی جیهاندا کردەوەی تێرۆریستی ئەنجام بدات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە