کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، دوێنێ یەکشەممە " ١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ " هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری پیرانشار، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لانیکەم کەسێکیان بریندار کردووە.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بریندارە”کاوە دەشمیر” خەڵکی گوندی گزگسەکی سەر بە پیرانشار ڕاگەیندراوە.
ئەو کۆڵبەرە ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
هەواڵەکان باس لە بریندار بوونی چەند کۆڵبەری دیکە دەکەن، بەڵام تا ئێستا ئەو زانیارییانە پشت ڕاست نەکراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە