دووبارە بوونەوەی هێرشی بێهپادەکان بە ڕێنموونی ئەمریکا دژی پێگەکانی سەربازی ڕووسیا لە سووریا ، بە جۆرێک ڕاگەیاندنی شەڕێکی ناڕاستەوخۆیە کە دەتوانێ پاشهاتەی زۆر ترسناکی بە دوای خۆیدا بێنێت .
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ئەمڕۆ ئەلێکساندەر فومین جێگری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند لە یەکێک لە هێرشە برفراوانەکانی بێهپادەکان بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی ڕووسیا لە حۆمەیمیم ، ڕێنموونی ئەوان لە لایەن فڕۆکەی شناسایی ئەمریکییەوە ئەنجام دەدرا .
هەروەها ووتی : لە یەکێک لەم هێرشانەدا ، ١٣ بێهپاد سەر بە تیرۆریستەکان بە شێوەیەکی دیاریکراو و لە یەک کاتدا هەناردرابوون .
ئەوان بە شێوەیەکی ڕیک و پێکی سەربازی یەکگرتوو و بە شێوەی تیمێکی یەکپارچە جووڵەیان دەکرد و لە هەمان کاتدا فڕۆکەی شناسایی ئەمریکی بە ناوی " پووسیدوون ٨ " لە ماوەی ٨ کاتژمێردا لە سەر دەریای مەدیتەرانە ، هاوکات لەگەڵ بێهپادەکانی تیرۆریستان لە حاڵی جوولە کردن بوون .
ئەو هەروەها رایگەیاند : ڕێنموونی دەستی بێهپادەکان لە لایەن فڕۆکەی ئەمریکی " پووسیدوون ٨ " ی ڕێکخراو لەگەڵ کەل و پەلی سەردەم ئەنجام دەدرا . بێهپادەکانی دوای ڕووبەڕوو بوونەوەیان لەگەڵ بنکەی ڕووسی ، هەوڵی پاشەکشەکردنیان هەبوو تاوەکوو فەرمانی نوێ بگاتە دەستیان بەڵام لە ناو چوون .
هەروەها شایانی باسە ، تیرۆریستەکان لە سووریا چالاکانە لەم بێهپادانە بۆ هێرش کردن بۆ سەر حۆمەیمیم بە کار دێنن و تەنیا لە مانگی ئۆگۆستی ئەمساڵ سامانەکانی بەرگری ئاسمانی ئەم بنکەیە ٤٧ بێهپادی سەراوبن کردووە و لە ناوی بردوون .
ئەم کردارە نوێیانەی ئەمریکا بە جۆرێک کە ڕێنموونی بێهپادەکان بۆ مۆڵگەکانی ڕووسیا لە بنکەی حۆمەمیم کە لەم دواییانە زیاتر دووبارە بووەتەوە ، نیشانەی کرداری هەڕەشە ئامێزی ئەمریکایە . ئەم کردارە بە داخەوە دەتوانێ کێشەکان قووڵتر بکات و ببێتە هۆی شەڕێکی گەورە . هەروەها ئەم ڕەفتارە دەتوانین بڵێین ئەمریکا لەگەڵ ئاگردا یاری دەکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە